سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستانی یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی ئه‌مڕۆ داواکاری ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ڕه‌تکرده‌وه، ئه‌مه‌ش به ڕۆژێک دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای پاکستانی به‌ڕێز گه‌یلانی به تاوانبار ی له قه‌ڵه‌مدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی سووکایه‌تی به فه‌رمانی دادگاوه کردبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆزه‌ی گه‌نده‌ڵی له دژی سه‌رۆکی وڵات ئاسف عه‌لی زه‌رداری سه‌رله‌نوێ ههڵنهدابووهوه.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز گه‌یلانی به په‌رله‌مانی پاکستانی گوت که ته‌نها یاسادانه‌رانی وڵات ده‌توانن خودی سه‌ره‌ک وه‌زیران له پۆسته‌که‌ی لا به‌رن و گوتیشی که ته‌نها گوناهی ئه‌و که ده‌ڵین له پێناو پاراستنی ده‌ستوری پاکستانیدا بوو.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه؛ دادگای وڵات حکومی ده‌ستگیرکردنێکی سمبولی به‌ڕێز گه‌یلانی دا که ماوه‌که‌ی له یه‌ک خوله‌ک که‌متر بوو ، به‌و جۆره سه‌رۆک وه‌زیرانی له شیانی حکومی زیندانکردنی 6 مانگ پاراست. هاوکات مه‌سه‌له‌ی تاوانبارکردنی سه‌رۆک وه‌زیران به هۆی هه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی دۆزی گه‌نده‌ڵی سه‌رۆکی وڵات ئاسف عه‌لی زه‌رداری دوێنێ ناڕه‌زاییه‌کی به‌ربڵاوی له سه‌رتاپای پاکستانی به‌رپاکرد و خۆپیشانده‌ران که وێنه‌ی یوسف ڕه‌زا گه‌یلانیان ده‌شه‌کانده‌وه و دروشمیان ده‌چڕی ده‌یانگوت که تاوانبارکردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵات مایه‌ی شه‌رمه‌زاریـیه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه پارێزه‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستانی گوتی به‌ڕێز گه‌یلانی داوای لێکردووم پـێداچوونه‌وه به دۆزه‌که‌یدا بکه‌مه‌وه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا که سه‌رۆک وه‌زیران به‌و تۆمه‌ته تاوانبارکراوه ئه‌وه‌ی هه‌رگیز نه‌سه‌لمێندراوه.
تاوانبارکردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستانی له لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که گوێ به فه‌رمانی دادگای وڵات نه‌داوه له‌مه‌ڕ هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆزه‌ی گه‌نده‌ڵی له دژی سه‌رۆک کۆماری پاکستان ، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ستبه‌جێ مشتومڕی له‌سه‌ر ڕه‌وشی گه‌یلانی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران هێنایه گۆڕێ. ڕابه‌رانی ئۆپۆزیسۆنی پاکستانی له نێویاندا، نه‌واز شه‌ریفی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی وڵات، داوایان له یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی سه‌رۆک وه‌زیران کرد ده‌ست له پـۆسته‌که‌ی بکێشێته‌وه، ده‌ڵێن ئه‌وان چێتر به‌ڕێز گهیلانیـیان وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران لا په‌سه‌ند نیـیه.