ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی به‌ربوونه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی بارهه‌ڵگر به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له که‌راچی گه‌وره‌ترین شـاری وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 12 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی ده‌سـتکردی ڕووسیا له گه‌ڕه‌کێـکی شـاری که‌راچی به‌ربووه‌ته‌وه دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له به‌رزبوونه‌وه‌ی و له ئاکامدا چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ک گڕی گرتووه.
پـۆلیس ده‌ڵێت هه‌ر 8 که‌سه‌که‌ی تاقمی فڕۆکه‌که له ڕووداوه‌که‌دا مردوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له‌سه‌ر زه‌ویش چه‌ند که‌سێـک گیانیان له‌ده‌سـتداوه و پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌و ژماره‌یه زیادبکات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هێڵه‌کانی ئاسـمانی ده‌ڵێن فڕۆکه‌که به‌ره‌و خه‌رتومی پایته‌ختی سودان به‌ڕێـکه‌وتبوو به‌ڵام هێشـتا هۆی به‌ربوونی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. ده‌شڵێن فڕۆکه‌وانه‌که هیچ ئاگاهیـیه‌کی به تاوه‌ری چاودێری نه‌داوه که‌وا ئه‌و کێشه‌ی هه‌بێت.
میدیاکانی ناوخۆ ده‌ڵێن فڕۆکه‌که به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی کارمه‌ندانی هێزه‌کانی ده‌ریاییدا به‌ربووه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی باڵه‌خانه‌کان له قۆناغی دروسـتکردندان و بڕوا ده‌کرێت چۆڵ بن.