دامه‌زرێنه‌ری پـرۆگرامی ناو‌کی پاکستانی ده‌ڵێت کۆریای باکور له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا بڕی پتر له 3 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته ئه‌فسه‌رانی باڵای له‌شکری پاکستانی له به‌رامبه‌ر پێدانی ته‌کنه‌لۆژی ناو‌کی به پیۆنگیۆنگ.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه که " عه‌بدول قه‌دیر خان " ئه‌و دۆکیومێنتانه‌ی په‌یوه‌ستی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ورده‌کاریه‌کانی ئاڵوگۆره‌که پیشانده‌دات ، له‌وانه نووسراوێک به زمانی ئینگلیزی ئه‌وه‌ی له ساڵی 1998 دا له لایه‌ن به‌رپرسێکی کۆریای باکور بۆ عه‌بدول قادر خانی ناردبوو .
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات که به‌رپرسانی موخابه‌راتی وڵاتانی خۆرئاوا، له‌و بڕوایه‌دان که نووسراوه‌که چێی متمانه‌یه و هه‌روه‌ها نامه‌که ورده‌کاری مه‌سه‌له‌ی هه‌ستیاری تێدایه ، ئه‌وانه‌ی ژماره‌یه‌کی ته‌نها که‌م له خه‌ڵکان له پاکستان و کۆریای باکورو هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌یزانن . هاوکات رۆژنامه‌ی ناوبراو له زاری کاربه‌ده‌ستێکی پایه به‌رزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌گێڕێته‌وه که ده‌ڵێت زانیاریه‌کان له‌گه‌ڵ زانینی به‌ر وه‌ختی هه‌مان رووداوی په‌یوه‌ستدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه و هاوشێوه‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ، به‌رپرسانی له‌شکری پاکستانی ئه‌وانه‌ی ناویان له دۆکیومێنته‌کاندا هێنراوه نکوڵیان له‌و ده‌نگۆیانه کردووه و ده‌ڵێن مه‌سه‌له‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی باسی لێوه ده‌کرێت ڕاست نیـیه و به‌ڕێز" عه‌بدول قه‌دیر خان " هه‌وڵده‌دات ئۆباڵی ئه‌و کاره بخاته ئه‌ستۆی که‌سانی دیکه . هاوکات له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستانیش نکوڵی له‌و راپۆرته کرد و سه‌رجه‌م راپۆرته‌که به بێ بنچیه‌نه‌ی ناوزه‌د ده‌کات.
ئه‌وه‌ی جێێ ئاماژه‌یه، به‌ڕێز قادر خان دانی به فرۆشتنی نهێنیه‌کانی ناو‌کی به لیبیا و ئێران و هه‌روه‌ها کۆریای باکوردا ناوه. عه‌بدوڵ قه‌دیر خان به‌رله‌وه‌ی له ساڵی 2009 دا ئازادبکرێت ، بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ قه‌ده‌غه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له ماڵه‌که‌ی به سه‌ردا سه‌پێندرابوو .