ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه پاکسـتان ڕێوڕه‌سمێـکی فه‌رمی سـازکرد بۆ به‌خاکسـپاردنی ئه‌و 24 سه‌ربازه‌ی دوێنێ به هێرشی ئاسـمانی ناتۆ له ناوچه‌ی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا کوژران.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ گه‌وره به‌رپـرسی ناتۆ ئه‌ندرێ فۆگ ڕاسموسن پـرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی کرد بۆ کوژرانی ئه‌و سه‌ربازانه که له ڕووداوێـکی دڵته‌زێنی بێ مه‌به‌سـتدا بووه.
ڕاسموسن له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ئه‌و بۆ سه‌رۆک وه‌زیری نووسیوه کوژرانی ئه‌و سه‌ربازانه جێـگای قبوڵ نیـیه و مایه‌ی ماته‌مینیـیه هه‌ر وه‌ک کوژرانی خه‌ڵـکی ئه‌فغانی و نێونه‌ته‌وه‌یی. گوتیشی ئه‌و پـشـتیوانی له لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ناتۆ ده‌کات که ئێسـتا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پـێشـتر هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان خانم هینا ڕه‌بـبانی خار به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتنی گوت ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر خاڵه‌کانی له‌شـکری سه‌ر سـنوور و بوونه مایه‌ی کوژرانی ئه‌و سه‌ربازانه و هه‌روه‌ها برینداربوونی 14 ی دیکه جێـگای قبوڵ نیـیه. خانم خار گوتوشیه‌تی هێرشه‌که ده‌یسـه‌لمێنێت که به ته‌واوی ژیانی مرۆڤ ڕه‌چاو نه‌کراوه.
پاکسـتان له تۆڵه‌ی هێرشه‌که ڕه‌وانه‌کردنی هه‌موو ئه‌و پـێداویستی و که‌ل‌وپه‌لانه‌ی له وڵاته‌که‌یه‌وه بۆ ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ده‌چوون ڕاگرت. داواشی له ئه‌مه‌ریکا کردووه له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا بنکه‌ی ئاسـمانی له پارێزگای به‌لوچسـتان له باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که چۆڵ بکات.
دوێنێ شه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیر گه‌یلانی و گه‌وره کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری و حکومی پاکسـتان گوتیان وڵاته‌که‌یان جارێـکی دیکه به هاریکاری و په‌یوه‌ندیـیه‌کانی حکومه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ و ئیسافدا ده‌چێته‌وه. داوایان کردووه کاردانه‌وه‌ی توند و به په‌له له به‌رامبه‌ر کوژرانی ئه‌و سه‌ربازانه هه‌بێت.