کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه چه‌ند هه‌لیکۆپـته‌رێـکی ناتۆ له ئه‌فغانسـتانه‌وه هێرشیان کردۆته سه‌ر دوو خاڵی پـشکنینی له‌شـکری پاکسـتانی له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 26 سه‌رباز کوژراون و 14 ی دیکه برینداربوون.
پاکسـتان له پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له تۆڵه‌ی ئه‌وه دوو ده‌روازه‌ی سـنووری خۆی بۆ ئه‌فغانسـتان داخست، به‌وه‌ش کاروانی ماشێنه‌کانی هه‌ڵگری پـێداویسـتیـیه‌کانی ناتۆ بۆ ئه‌فغانسـتان له‌و وڵاته‌وه ڕاگیرا.
بڕیاره کاربه‌ده‌سـته باڵاکانی سیڤیلی و له‌شـکری پاکسـتان ئه‌مشه‌و بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌که کۆبـبنه‌وه.