به‌هۆی ئه و هێرشه‌ی چه‌کدارانی تاڵیبان کردینانه سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزی ده‌ریای وڵات له مانگی 5 رابردوودا و کوژرانی 10 که‌سانی سه‌ربازی لێ‌که‌وته‌وه، به‌و هۆیه‌وه 3 ئه‌فسه‌ری پایه به‌رزی هێزی ده‌ریایی پاکستانی وا رووبه‌رووی دادگای سه‌ربازی ده‌بنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌رپرسانی باڵای ده‌ریای پاکستانی ئه‌مڕۆ به میدیای وڵاتیان گوت به‌و مه‌رجه‌ی ناویان ئاشکرا نه‌کرێت که ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی وا ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌ت ده‌بنه‌وه به هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که ئه‌وان به‌رپرسیاری ئه‌رکی ئاسایشی بوون له بنکه‌ی ده‌ریایی ناسراو به " مهیران" له شاری که‌راچی.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌فسه‌ر" کۆمۆدۆر راجا تاهیر " فه‌رمانده‌ی بنکه ده‌ریایی‌یه که یه‌کێکه له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی دادگایی ده‌کرێن. ناوبراو له ده‌می هێرشه‌که‌ی چه‌کدارانی تاڵیبان فه‌رمانده‌ی بنکه‌که بوو ، به‌ڵام به دوو رۆژ دوای ئه‌و هێرشه فه‌رمانده‌یه‌کی دیکه جێی گرته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، له رۆژی 23 مانگی 5 ی ئه‌مساڵدا گروپێکی پڕچه‌کی ملیتانه‌کان بنکه‌ی ده‌ریایی هێزی ئاسمانیان بۆ نزیکه‌ی 16 کاتژمێر گه‌مارۆ دا، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌کداره‌کان زیانی گیانیان به سه‌ربازانی بنکه که گه‌یاندو هه‌روه‌ها خه‌ڵکانیان بریندارکرد، هاوکات ملیتانه‌کان توانیان دوو فرۆکه‌ی چاودێریکردنی دروستکراوی ئه‌مه‌ریکایی تێکبشکێنن.
ئه‌م هێرشه‌ی چه‌کدارانی تاڵیبان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌وه بوو که هێزێکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکایی توانیان له هه‌ڵمه‌تێکی نهێنیدا له نێو قوڵایی پاکستان‌دا ئوسامه بن لادنی سه‌رۆکی تۆڕی قاعیده بکوژن.