Accessibility links

چەکدارە ئیسلامییەکان شەش کەس لە وێستگەیەکی وزە لە پاکستان دەکوژن


پۆلیسی پاکستان دەڵێت ڕۆژی سێشەممە چەکدارە ئیسلامییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر وێستگەیەکی دەرهێنانی نەوت و گاز لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان و چوار ئەندامی پۆلیس و دوو پاسەوانی تایبەتییان کوشتووە.

بەرپرسی پۆلیس عیرفان خان وتی هێرشەکە لەلایەن 50 چەکدارەوە ئەنجام دراوە و هێرشە کراوەتە سەر وێستگەیەک کە لەلایەن کۆمپانیای مۆڵی نەوت و گازی پاکستانەوە بەڕێوەدەبرێت لە ناوچەی هانگو لە نزیک سنووری ئەفغانستان.

هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە. کۆمپانیاکەش لێدوانی نەداوە.

پۆلیس وتی چەکدارەکان بە چەکی قورسەوە هێرشییان کردۆتە سەر دوو بیری وێستگەکە، ئێم – 8 و ئێم – 10، هاوەنیشییان بەکارهێناوە.

خان وتی " پاسەوانەکان لە بیری ئێم – 8 بەرپەرچی هێرشەکەی تیرۆریستانییان داوەتەوە بەڵام قوربانییەکان لە ئێم – 10 بوون."

وتیشی چەکدارەکان زیانییان بە وێستگەیەکی وزەی خۆریش گەیاندووە لە وێستگەیەکی گازدا پێش ئەوەی باکووری وەزیرستان جێبهێڵن، کە لەوێوە هاتبوون.

ماوەی چەندین ساڵە چەندین گروپی چەکداری جیاواز لە چیا دوورە دەستەکانی باکووری ڕۆژئاوای پاکستانەوە چالاکن، بە تاڵیبانی پاکستانیشەوە، هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئاسایش و ژێرخانەکان دژی دەوڵەتی پاکستان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG