دەسەڵاتدارانی پاکستان دەڵێن پـۆلیسی دژە تێرۆری وڵاتەکەیان ڕۆژی یەکشەممە هەڵیان کوتاوەتە سەر بینایەک لە شاری لاهوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و 3 کەسیان دەسـتگیرکردووە بە تاوانی پەیوەندیکردن بە داعشەوە.
دەزگای دژە تێرۆر لە لاهور ئەمڕۆ دووشەممە بەیانـنامەیەکی لەم بارەیەوە دەرکرد و تیایدا گوتی لەگەڵ دەسـتگیرکردنی ئەو 3 کەسە هەروەها دەسـتگیراوە بەسەر 1.5 کیلۆگرام تەقەمەنی و ئامێری تەقاندنەوە.
دەزگاکە ناوی هەرسێ کەسەکەی ئاشکراکرد، بەڵام ڕوونی نەکردەوە پەیوەندیـیەکەیان بە داعشەوە چۆن بووە.
کاربەدەسـتانی پاکستان بەردەوان ڕەتیدەکەنەوە داعش شوێن پـێی خۆی کردبێتەوە لە وڵاتەکەیان هەرچەندە جارجارە هەواڵی دەسـتگیرکردن و کوشتنی پەیوەست بە داعش بڵاودەکەنەوە.