Accessibility links

لە پاکستان بانگەواز بۆ جیهاد دژ بە هیندستان لە زیادبووندایە


ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس گوتی ؛ بانگەواز بۆ جیهاد لە پاکستان دژ بە دەسەڵاتی هیندستان لە هەرێمی کشمیری بەشی هیندستان رووی لە زیادبوون کردووە ، ئەمەش فشارەکانی لەسەر حکومەتی ئیسلام ئاباد بەرەو هەڵکشان بردووە ، هاوکاتی ئەوەی پاکستان هەوڵدەدات کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی سەر خاکەکەی خۆی بکات و لە هەمان کاتیشدا بەرەنگاری حوکمەتی نیو دەلهی ببێتەوە، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆنۆمی بۆ هەرێمی کشمیری بەشی هیندستان کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هیندییەوە ئەنجام درا.

هەفتەی رابردوو بە سەدان کەس لە موزەفەر ئاباد ی پایتەختی خۆجێی هەرێمی کشمیری بەشی پاکستانی گردبوونەوە و دوایان لە حوکمەتی پاکستانی دەکرد کاردانەوەی تۆڵە سەندنەوە دژ بە بڕیارەکەی هیندستان بگرێتە بەر سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆنۆمی بۆ کشمیری ژێر حوکمڕانی هیندستان ،ئەوهەرێمەی کە موسڵمانان تێیدا زۆرینەن.

هاوکات لە مزگەوتەکان و بازاڕەکانی ئەو شارە داواکاری بۆ جیهاد دژ بە هیندستان پەرەی سەندوە ، بەڵام شیکاران ئاگاهی لە بارەی کاری توندوتیژی تیرۆریزمی دەدەن و دەڵین ئەو کارە هەوڵەکانی دپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کشمیر لاواز دەکات واتا ئەو هەوڵە دپلۆماسییانەی کە پاکستان دەیدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی نیو دەلهی پەیوەست بە کشمیر.

لە میانەی گردبوونەوەیەک ئەوەی پارتی مجاهیدەکان رێکیان خستبوو، تاریق ئیسماعیل بە ئاژانسی فرنس پریسی گوتبوو " ئەگەر هیندستان کۆتایی بە سیاسەتی سەرکوت کردن لە کشمیری ژێر دەسەلاتی خۆی نەهێنێ "، ئەوا پشت بە یەزدان چەک بەدەست دێنین.

XS
SM
MD
LG