پاکسـتان ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قه‌کردنه‌وه له ناوچه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی که‌شمیری هیندستـانه‌وه سه‌ربازێـکی پاکسـتانی کوژراوه.
له ڕاگه‌یاندنێـکی له‌شـکری پاکسـتاندا هاتووه ناوبه‌ناو ده‌نگی ته‌قه‌کردن ده‌بیسـترا ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازه له ناوچه‌ی ڕاولالۆت کوژرا.
هیندسـتان ده‌ڵێت یه‌که‌م جار ته‌قه له سه‌ربازکانی خۆی کراوه. له به‌رامبه‌ریشـدا ئیسلام ئاباد گوتوویه‌تی ناڕه‌زایی‌یه‌کی توندی داوه و تیایدا داوای له هیندسـتان کردووه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکرده له‌شـکریـیه‌کان له ناوچه‌که‌دا بکرێت.
که‌شمیر ناوچه‌یه‌کی دابه‌شبووه له نێوان هیندسـتان و پاکسـتاندا و هه‌ردوو وڵاتیش به هی خۆیانی ده‌زانن.
تا ئێسـتا نیوده‌لهی و ئیسلام ئاباد دوو شه‌ڕیان به‌هۆی که‌شمیره‌وه کردووه.