Accessibility links

پاکستان دەڵێت ئاشتیمان دەوێت لەگەڵ هیندستاندا


موشەکی شاهین 2

پاکستان ئامادەی خۆی پیشاندا بۆ دانوستانی ئاشتی لەگەڵ هیندستاندا دوای ئەوەی سەرۆک وەزیری هیندستان ناریندرا مۆدی جارێکی دیکە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەمەش لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا کە هەردووکیان خاوەنی چەکی ناوەکین.

بەڵام پاکستان تاقیکردنەوەیەکی موشەکی لە جۆری شاهین 2 ڕاگەیاند کە موشەکێکی باڵیستیکیە و پاکستان دەڵێت لەتوانایدا هەیە چەکی ناوەکی هەڵبگرێت بۆ مەودای 1500 میل کە دەکاتە 2414 کیلۆمەتر.

سوپای پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " موشەکی شاهین 2 توانایەکی بەهێزی هەیە و هەموو پێداویستیە ستراتیژییەکانی پاکستان دابین دەکات لەڕووی پاراستنی ئارامی لە ناوچەکەدا."

لەلای خۆیەوە سوپای هیندستان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ وەڵامی بەیاننامەکەی نەدایەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG