سەرۆک وەزیری پێشووی پاکستان عیمران خان پێشوازی لە پێشنیارەکەی حکومەتی پاکستان کرد بۆ پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی دادوەری بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقەکردنێک کە خان خۆی بریندار بوو تیایدا.
عیمران خان لە میانەی ڤیدیۆیەکی ڕاستەوخۆدا لە نەخۆشخانەیەکی شاری لاهوری ڕۆژهەڵاتی پاکستانەوە ئەم لێدوانەیدا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکرایەوە، خان لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر وەردەگرێت، ئەوەش دوای ئەوەی سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە میانەی ڕێپێوانێکی ناڕەزایی دەربڕیندا تەقەی لێکرا و قاچی بریندار بوو. حکومەتی پاکستانیش دەڵێت لێکۆڵینەوە لە تەقەکردنەکە دەکات.
خان وتی لایەنگرانی " ڕێپێوانێکی دوورودرێژییان بەرەو پایتەختی پاکستان ئەنجام دەدا و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیان دەکرد، بەڵام بەهۆی تەقەکردنەکەوە تێکدرا، ڕۆژی سێشەممە دووبارە ڕێپێوانەکە دەست پێدەکاتەوە." بەڵام بەهۆی برینەکانیەوە، خان ڕاستەوخۆ بەشداری ناکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز