نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت لافاوه نوێـیه‌کانی باشوری پاکسـتان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه تا ئێسـتا نزیکه‌ی 1 ملیۆنی دیکه خه‌ڵـکی ئاواره کردووه، به‌وه‌ش ئاکامی کاره‌سـاتی لافاوه‌کان خراپـتر ده‌بێت که‌وا بۆ مانگێـکه درێژه‌ی کێشـاوه.
ڕۆژی هه‌ینی کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتیان ئه‌و لێقه‌وماوه نوێـیانه‌ی ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن له هه‌رێمی سند بوون که له‌وێ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕووباری ئندوس ناوچه‌یه‌کی زۆر ژێر ئاو که‌وتووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان فه‌رمانیان به خه‌ڵـکی شـارۆچکه‌ی ته‌ته‌ی دێرینی داوه ناوچه‌که‌یان جێبهێڵن پاش ئه‌وه‌ی به‌نداوێـکی سه‌ر ڕووباری ئندوس له نزیکێوه زیانی پـێگه‌یشتوو. به ده‌یان هه‌زار که‌س له شه‌وی پـێنجشه‌ممه‌وه ده‌سـتیان به جێهێشـتنی ناوچه‌که کردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و لافاوانه‌ی که‌وا بۆ نزیکه‌ی مانگێـک ده‌بێت پاکسـتانی گرتۆته‌وه، ناوچه‌یه‌کی زۆری ئه‌و وڵاته‌ی وێرانکردووه، له سه‌ره‌تادا له ناوچه شـاخاویـیه‌کانی باکوری وڵاته‌که‌وه ده‌سـتیپـێـکرد و پاشان ئاوی لافاوه‌که ڕووی له ناوچه کشـتوکاڵیـیه‌کانی باشور کرد. مه‌زه‌نده ده‌کرێت 1600 که‌س به‌م کاره‌سـاته گیانیان له‌ده‌سـتدابێت و نزیکه‌ی 20 ملیۆن که‌سی دیکه زیانیان پـێـگه‌یشـتبێت.