نێردراوی تایبه‌تی پاکسـتان بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی پـێویسـتی به ملیاره‌ها دۆلار ده‌بێت بۆ بنیادنانه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و لافاوانه‌ی که ناوچه‌یه‌کی به‌رینی گرته‌وه و ژێرخانی وڵاته‌که‌ی وێرانکرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه له جنێڤ باڵیۆز زامیر ئه‌کره‌م گوتی ته‌نها هه‌ر بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی باکوری وڵاته‌که 2.5 ملیار دۆلار پـێویسته.
باڵیۆز زامیر پـێشـبینی ده‌کات به لایه‌نی که‌م 5 سـاڵ پـێویست بێت بۆ چاکردنه‌وه‌ی و بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌کانه‌وه زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.
هه‌روه‌ها ئاگاهی دا به‌وه‌ی وێرانبوونی ناوچه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کشـتوکاڵی وڵاته‌که و له‌ناوچوونی به‌روبوومی جوتیاران ده‌بێته مایه‌ی که‌می خۆراک و بڵاوبوونه‌وه‌ی بـێـکاری و هه‌ژاری.
نێردراوه‌که‌ی پاکسـتان داوای کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی زیاتریشی بۆ ئه‌و ملیۆنه‌ها پاکسـتانیـیه کرد که ماڵ و حاڵیان به لافاوه‌کان وێرانبووه.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتیان ته‌نها به‌شێـکی ئه‌و 6 ملیۆن پاکسـتانیـیه‌ی پـێویسـتیان به خۆراک و ئاوی خاوێن هه‌یه کۆمه‌کیان وه‌رگرتووه. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا له وڵاتان ده‌کات ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویانه بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی پاکستان به‌جێی بگه‌یه‌نن. تا ئێسـتا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نزیکه‌ی 35 % ئه‌و 460 ملیۆن دۆلاره‌ی پـێـگه‌یشـتووه که هه‌فته‌ی ڕابردوو داوای کردبوو.