خراپـترین لافاو له مێژووی پاکسـتان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سـمه‌کانی سـاڵیادی سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌که ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ڵبوه‌شـێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـشتڕاستی کردۆته‌وه که نه‌خۆشی کۆلێرا له ناوچه‌ی قه‌یرانه‌که دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکسـتان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوتی 20 ملیۆن که‌س به‌هۆی لافاوه‌که زیانیان پـێـگه‌یشـتووه و زۆربه‌یان خان‌و و ماڵیان له‌ده‌سـتداوه و هه‌ندێـکیشـیان به شێوه‌یه‌کی کاتی له شوێنی خۆیان نه‌ماون، به‌ڵام ئاشـکرا نیـیه که ئایا ئه‌وانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان یاخود نا.
حکومه‌ت ئاهه‌نگه‌کانی سـاڵیادی سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه و کارمه‌ندانی فریاگوزاری ده‌ڵێن نزیکه‌ی 6 ملیۆن که‌س پـێویسـتیان به یارمه‌تی مرۆیی‌یه.
به درێژایی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو بارانی به خوڕی وه‌رزی بووه مایه‌ی لافاو و نوقومبوونی چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته له ژێر ئاودا و گیان له‌ده‌سـتدانی 1600 که‌س له هه‌رێمه‌کانی په‌ختونخوا و پـونجاب و سند. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای 460 ملیۆن دۆلاری کردووه که کۆبکرێته‌وه بۆ لێقه‌وماوانی قه‌یرانه‌که.
کاربه‌ده‌سـتان یه‌که‌مین حاڵه‌تی نه‌خۆشی کۆلێرایان له مه‌نگوڕا له باکوری ڕۆژئاوای هه‌رێمی سوات تۆمارکردووه.