ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستی به مه‌زنترین هه‌ڵمه‌تی داواکاری کۆمه‌کی مرۆیی کردووه و داوای بڕی پـتر له 2 ملیار دۆلار ده‌کات بۆ یارمه‌تیدانی زیان لێـکهوتووانی لافاوه‌کانی پاکسـتان، ئه‌وه‌ی کاولکاریـیهکی بێ پـێشینه شێوه‌ی خولقاندووه.
بان کی مونی سـکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له مانگی ڕابردوودا سه‌ردانی ناوچه زیان لێـکهوتووهکانی لافاوه‌کانی کردبوو، ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی ڕێـکخراوه‌که‌ی داوای گه‌وره‌ترین کۆمه‌کی مرۆیی بۆ پاکسـتان ده‌کات، ده‌ڵێت لافاوه‌کان سه‌خترین و دژوارترین کاره‌سـاتی سروشتی بووه. هاوکات ڕێـکخراوه‌که‌ی به‌هانی لێقه‌وماوانی لافاوه‌کانی پاکسـتانی چووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له مانگی هه‌شتی ڕابردوودا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای بڕی 459 ملیۆن دۆلاری کۆمه‌ک کرد بۆ مه‌به‌سـتی یارمه‌تیدانی نزیکه‌ی 14 ملیۆن زیان لێـکهوتووانی لافاوه‌کان و نزیکه‌ی %80 ئه‌و کۆمه‌که هه‌نووکه گه‌یشـتۆته جێ.