سه‌ختترین لافاو له ماوه‌ی 80 ساڵدا ئه‌وه‌ی که زیانی به‌پاکستان گه‌یاندوه ، وا به‌ره‌و باشوور ده‌چێت و پتر له نیو ملیۆن هاولاتی ناچار ده‌کات ماڵ‌و حاڵیان به‌جێ بهێڵن.
ئه‌م کاره‌ساته سروشتییه‌ی که وا نزیکه‌ی بۆ 2 هه‌فته‌یه به‌رۆکی پاکستانی گرتوه، زیانی به‌لایه‌نی که‌م به 4 ملیۆن که‌س گه‌یاندووه‌و هه‌روه‌ها کوژرانی پتر له 1500 که‌سی لێکه‌وتوه‌ته‌وه . لافاوه‌کان که هه‌نوکه هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای پاکستانی وێرانکردووه، وا ئێستا ملی به‌ره‌و پارێزگای سند ناوه، ئه‌مه‌ش له‌وده‌مه‌ی بارانی وه‌رزیی به‌رده‌وامه.
له وباره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن 11 ناوچه له هه‌رێمی سند له به‌ر مه‌ترسی لافاوه‌که‌دا ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی لافاو له پاکستان زیانی مه‌زنی به خانوبه‌ره‌و جاده‌وبان وپرده‌کان گه‌یاندووه هه‌روه‌ها خه‌ڵکانی له یه‌کتر دابڕیوه. هه‌روه‌ها که‌شتی بچوک‌و هه‌لیکۆپته‌ر بۆ ڕزگارکردنی گوندنشینانی په‌ریوه‌و وێل بوو به‌کار هێنراون، به‌لام ژماره‌یه‌کی زۆری هاووڵاتیان ده‌ڵێن که هێشتا گه‌یاندنی کۆمه‌ک زۆر پێویسته‌بۆیان.