مه‌لایه‌کی پاکسـتانی به ناوی یوسف قوره‌یشی دوێنێ هه‌ینی لێـدوانێـکی دا و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تی وڵات ئه‌و دایکه مه‌سیحیـیه‌ی خاوه‌نی 5 منداڵه له سێداره نه‌دات، ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوودا به سووکایه‌تیکردنی به ئیسلام حوکم درا، ئه‌وا مزگه‌وته‌که‌ی بڕی خه‌ڵاتی 6 هه‌زار دۆلار ده‌داته ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و ژنه ده‌کوژێت.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری پاکسـتانی بۆ کاروباری که‌مینه‌کان شـاباز بهاتی پـێشـنیازی ئه‌وه‌ی کرد که له خانم ئاسیا بیبی لێبـبوورن یان له به‌ندیخانه ئازاد بکرێت ئه‌گه‌ر به خێرایی مه‌سه‌له‌ی دادگای په‌یوه‌ست به پـیاداچوونه‌وه‌ی ڕاگیراوی چاره‌سه‌ر نه‌کرێت.
هاوکات خانم ئاسیا نکوڵی له‌و تۆمه‌تانه کرد ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ژنێـکه‌وه له دژی کرابوون که ده‌ڵێت ئاسیا بیبی توانجی گاڵته‌جاڕی له دژی پـێـغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د ڕاگه‌یاندبوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه خانم ئاسـیا یه‌که‌مین ژنه که به گوێره‌ی یاسای پاکسـتانی له‌مه‌ڕ سووکایه‌تی به یه‌زدان و پـێغه‌مبه‌ر حوکمی مه‌رگ بدرێت، هه‌رچه‌نده حوکمدان له‌و باره‌یه‌وه کارێـکی باوه له پاکسـتان، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا حوکمی له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ نه‌کراوه.
له میانه‌ی پـرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که‌یدا خانم ئاسیا به دادگای گوت گوندنیشینه‌کان زۆریان لێـکردبوو بـبێته ئیسلام ده‌شڵێت من به‌هۆی ئاینه‌که‌مه‌وه دادگایی ده‌کرێم.