بڕیاره چین و پاکسـتان ئه‌مڕۆ شه‌ممه به به‌های 10 ملیار دۆلار له سه‌ودای بازرگانی مۆر بکه‌ن،ئه‌مه‌ش له میانه‌ی دووه‌مین ڕۆژی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی چین وین ژیاباو بوو بۆ پاکسـتان.
ڕۆژی هه‌ینی چین و پاکسـتان 13 سه‌ودای ئابوریان مۆرکرد. وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی پاکسـتان قه‌مه‌ر زه‌مان کایرا گوتی چین ڕازیـبووه 229 ملیۆن دۆلار بۆ پاکسـتان دابینبکات بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی دوای لافاوه‌کان که زۆر ناوچه‌ی وڵاته‌که‌ی وێرانکردووه. هه‌روه‌ها چین بڕی 400 ملیۆن دۆلار قه‌رزیش ده‌دات به پاکسـتان.
به گشتی قه‌مه‌ر زه‌مان کایرا گوتی چین پـشـتیوانی له 36 پـرۆژه ده‌کات که به به‌های 14 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌کراون.
له ده‌مێـکدا مه‌سه‌له‌ی بازرگانی سه‌نگی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌ی وین بوو بۆ پاکسـتان، به‌ڵام سه‌ردانه‌که‌شی په‌یوه‌ندیـیه نزیکه‌که‌ی نێوان چین و پاکسـتانی پته‌وترکردووه.