Accessibility links

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە باشووری پاکستان لانیکەم 41 کەس گیانیان لە دەستدا


بەرپرسانی پاکستان دەڵێن بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە بۆ ناو دۆڵێک و گڕگرتنی لە هەرێمی بالوچستانی باشووری پاکستان زیاتر لە 40 کەس گیانیان لە دەستداوە.

ئەفسەری پۆلیسی ناوچەکە ئیسرار ئومرانی بە ڕۆیتەرزی وت 41 لاشە لە پاشماوەی پاسەکە هێنراونەتە دەرەوە، هەندێکیان بە شێوەیەک سوتاون کە ناناسرێنەوە.

بەرپرسانی پاکستان وتیان پاسەکە 48 سەرنشینی پێبووە و لە کوێتای پایتەختی هەرێمی بالوچستانەوە بەرەو شاری کاراچی باشوور ڕۆیشتووە و لە ڕێگادا وەرگەڕاوە.

کۆمسیاری یاریدەدەری لاسبێلا کە ناوچەیەکە لە بالوچستا، حەمزە ئەنجوم، بە ڕۆژنامەی داونی وت پاسەکە کەوتۆتە سەر پردێک و دواتر کەوتۆتە خوارەوە بۆ ناو دۆڵێک و گڕی تێبەربووە.

لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی وەرگەڕانی ڤانێکەوە بۆ ناو قووڵایی دۆڵێک لە بالوچستان لانیکەم 22 کەس گیانیان لە دەستدا، نۆ کەسیان ئەندامی یەک خێزان بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG