ڕۆژی شه‌ممه له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له ئۆردوگایه‌کی ئاواره‌کان له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان به لایه‌نی که‌م 41 که‌س کوژران و زیاتر له 60 که‌سی دیکه برینداربوون.
پۆلیس ده‌ڵێت دوو خۆکوژه‌که جلوبه‌رگی ژنانیان پـۆشیبوو ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن بورقا و خۆیان له ناو کۆمه‌ڵێـک ئاواره‌ی ناو که‌مپی کاچا پووکـکادا ته‌قاندۆته‌وه که ڕیزیان گرتبوو بۆ وه‌رگرتنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی. ئاژانسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت نزیکه‌ی 300 که‌س له ڕیزه‌که‌دا له‌و ده‌مه‌دا وه‌سـتابوون.
شـایه‌نی باسه ئاواره‌کانی ناو ئه‌و ئۆردوگایه زۆربه‌یان خه‌ڵـکی ناوچه‌ی ئوراکزاین که له‌وێ هێزه‌کانی پاکسـتان له‌م دوایـیانه‌دا هێرشـاکانی بۆ سه‌ر چه‌کداره‌کانی تاڵیبان چڕکردۆته‌وه.