کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له دوو مزگه‌وتدا له باکوری خۆرئاوای پاکسـتان به لایه‌نی که‌م 71 که‌س کوژراون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له هێرشی یه‌که‌می ڕۆژی هه‌ینیدا خۆکوژێـک خۆی له مزگه‌وتێـکی شارۆچکه‌ی ده‌ڕه ئاده‌م خێڵی هه‌رێمی خه‌یبه‌ر په‌ختونخوا ته‌قاندۆته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 66 که‌س که ژماره‌یه‌کیان منداڵن.
شایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن بنمیچی مزگه‌وته‌که ڕووخاوه و که‌وتووه به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕه‌نگه ژماره‌ی کوژراوه‌کان زیادبکات، چونکه زیاتر له 80 که‌سی دیکه برینداربوون و هه‌ندێـکیان باری ته‌ندروسـتیان له مه‌ترسیدایه.
پاش چه‌ند کاتژمێرێـک پـۆلیس ڕایگه‌یاند که‌وا هێرشێـکی دیکه کراوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتێـکی دیکه هه‌ر له باکوری خۆرئاوای وڵاته‌که و له قه‌راغ شـاری پـیشـاوه‌ر و له‌وێش به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون و زیاتر له 21 که‌سی دیکه برینداربوون. پـۆلیس ده‌ڵێت نارنجۆکی ده‌سـتی گیراوه‌ته ناو مزگه‌وته‌که له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی نوێژی هه‌ینیان تێدا ده‌کرد.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی ناوچه‌که ئۆباڵی ئه‌م هێرشانه ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی تاڵیبان و ده‌ڵێن له‌وانه‌یه مه‌به‌سـتیان سه‌رۆک خێڵه‌کانی ناوچه‌که بووبێت ئه‌وانه‌ی له دژی کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کان قسه‌یان کردووه.