ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستانی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانیان له ئاکامی ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له کوێتا به‌ره‌و به‌لایه‌ن که‌مه‌وه 26 که‌س زیا کرد.
تاڵیبانی پاکستان به‌رپرسیارێتیان له ئه‌نجامدانی هێرشه‌که ڕاگه‌یاند و گوتیان له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ستگیرکردنی ئه‌م دواییه‌ی ڕێبه‌رێکی ئه‌لقاعیده‌یه.
دوو هێرشبه‌ری خۆکوژ هێرشیان کرده سه‌ر ماڵی جێگری سه‌رۆکی یه‌که‌ی به‌ره‌ی نیمچه له‌شکری هه‌رێمه‌که‌دا.
پـۆلیس گوتوویه‌تی هێرشبه‌ری یه‌که‌م ماشێنه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی فه‌ڕوخ شه‌هزاد جێـگری سه‌رۆکی هێزی نیمچه له‌شـکری سه‌ر سـنووری باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که له ناوچه‌ی کوێتا ته‌قاندووه‌ته‌وه. پاشان خۆکوژی دووه‌م به پـیاده خۆی به ماڵی ئه‌فسه‌ره‌که کردووه و له‌وێ خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
شههزادیش له‌و هێرشه‌دا زامدار بووه و هاوسه‌ره‌که‌ی کوژراوه. و زیا له 80 که‌سی تریش له‌و جووته ته‌قینه‌وه‌یه‌دا برینداربوون.
وته‌بێژی تالیبان ئیحسانوڵا ئیحسان به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ڕاگه‌یاند توقینهوهکان له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ستگیرکردنی براکانمان له قویتا ئه‌نجامدران