یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکسـتان له ڕاگه‌یاندنێـکدا بۆ په‌رله‌مان له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی قسه و قسه‌ڵۆکه‌کان که‌وا ده‌ڵێن کوشـتنی بن لادن له هێرشه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا نیشـانی ده‌دات که وڵاته‌که‌ی ده‌سـتی له شـاردنه‌وه‌ی بن لادندا هه‌بووه، بێ بنه‌مایه، وه گوتی ئه‌وه درۆ و ده‌له‌سه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌رچ که‌سێـک قسه‌ی له‌و جۆره بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتانی به ده‌زگاکانی زانیاری وڵاته‌که‌شه‌وه هه‌ڵبه‌سـتبێت که گوایه لایه‌نگری قاعیده‌یان کردووه.
یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکسـتان گوتی " شه‌ڕی دژ تیرۆرزم له‌سه‌ر لیستی کارنامه‌ی نیشـتیمانی خۆمانه و وڵاته‌که‌مان یه‌کگرتووه له‌سه‌ر سووربوون بۆ بنبڕکردنی تیرۆرزم له ناو خاکه پـیرۆزه‌که‌مان. پاکسـتان ده‌ست له مه‌سه‌له‌یه نیشـتیمانیـیه هه‌ڵناگرێت و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێ نه‌دات خاکه‌که‌ی له لایه‌ن هیچ که‌سێکه‌وه بۆ تیرۆرزم به‌کاربێت."
جێی باسه هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا بن لادنیان له باڵه‌خانه‌یه‌ک له شـاری ئه‌بت ئاباد له پاکسـتان کوشت. سه‌رۆک وه‌زیران گه‌یلانی هوشیاری دا له دژ هه‌رچ هه‌ڵوێسـتێـکی تاک لایه‌نه له‌سه‌ر خاکی پاکسـتان له‌و ده‌مه‌ی گوتی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا به شێوه‌یه‌کی به‌هێز ده‌مێنێته‌وه.
گه‌یلانی گوتی" با ڕێ نه‌ده‌ین هیچ که‌سێـک قسه له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامێـکی هه‌ڵه بکات، هه‌رچ هێرشێـک دژ به سـتراتیژیـیه‌تی پاکسـتان سا به ئاشـکرا و یاخود به نهێنی بێت به هه‌مان شێوه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه. پاکسـتان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به هێزێـکی ته‌واو وه‌ڵام بداته‌وه و هیچ که‌سێـک بۆی نیـیه پابه‌ندبوون و تواناکانی وڵاته‌که‌مان و هێزه چه‌کداره‌کانمان بۆ داکۆکیکردن له خاکی پـیرۆزمان که‌م بنرخێنێت."
گه‌یلانی گوتیشی هاوپه‌یمانێتی ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز و متمانه‌یی‌یه. ڕێبه‌ره‌که‌ی پاکسـتان به قانوندانه‌رانی ڕاگه‌یاند که سه‌روو لیستی کارنامه‌ی وڵاته‌که‌ی بنبڕکردنی تیرۆرزمه و ئاماژه‌ی دا که‌وا 30 هه‌زار که‌س و 5 هه‌زار له کارمه‌ندانی هێزه‌کانی ئاسایش تاوه‌کو ئێسـتا له‌و شه‌ڕه‌دا کوژراون.
به‌ڕێز گه‌یلانی فه‌رمانی داوه له لێـکۆڵینه‌وه له‌وه‌ی چۆنێتی بن لادن توانیویه‌تی له پاکسـتان خۆی بشارێته‌وه و گوتی کوشـتنی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده کارێـکی ڕه‌وا بووه.
تێبینـیه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیران هاتووه له‌و ده‌مه‌ی ئه‌ندامانی پارتی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆنی وڵاته‌که به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـوو نه‌واز شه‌ریف هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکایان وه‌ک پـێشـێـلکردنێـک بۆ سه‌روه‌ری وڵاته‌که مه‌حکوم کردووه.