به‌رپرسانی پاکستانی خانه‌واده‌ی ئوسامه بن لادنیان ڕه‌وانه‌ی سعودیه کردووه، ئه‌مه‌ش به نزیکه‌ی ساڵێک دوای ئه‌وه‌ی بن لادن له هێرشێکی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر خانوبه‌ره‌که‌ی له نێو پاکستان‌دا کوژرا.
له‌و باره‌یه‌وه ، به‌رپرسانی هه‌واڵگیری ده‌ڵێن؛ هه‌ر سێ بێوه‌ژنه‌که‌ی ئوسامه بن لادن، ئه‌وه‌ی دووانیان به ره‌چه‌ڵه‌ک سعودین و یه‌کێکیان یه‌مه‌نیه و هه‌روه‌ها منداڵه‌کانیان به ماوه‌یه‌کی کورت دوای نێوه‌شه‌وی هه‌ینی گواسته‌وه بۆ فڕۆکه‌خانه‌یه‌ک له نزیک ئیسلام ئابادا و له‌وێ فڕۆکه‌یه‌ک چاوه‌ڕوانی ده‌کردن بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه بیانگوێزێته‌وه بۆ شانشینی سعودی.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه حکومه‌تی سعودی هێج تێبینیه‌کی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی بێوه‌ژنان و منداڵانی ئوسامه بۆ وڵاته‌که‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
له ده‌مێکی پێشوه‌ختی ئه‌م مانگه‌دا، دادگایه‌کی پاکستانی بێوه‌ژنان و دووان له کچانی بن لادنی تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌ی ئه‌وان به شێوه‌یه‌کی نا یاسایی له پاکستان‌دا ده‌ژین و دادگاکه حکومی 45 رۆژ ده‌ستبه‌سه‌رکردنی بۆیان بڕیه‌وه و پاشان ڕه‌وانه‌کردنه‌وه‌یان بۆ وڵاتی سعودیه.