دادگایه‌کی دژه تیرۆری پاکستانی هه‌فته‌یه‌کی دیکه‌ی داوه به دادپرسان بۆ ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی پێشووی پاکستان په‌روێز موشه‌ڕه‌ف له به‌رده‌م دادگا بۆ دادگایکردنی له‌سه‌ر کوشتنه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو بێنه‌زیر به‌تۆ.
فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی به‌ڕێز موشه‌ره‌ف له مانگی ڕابردوو ڕاگه‌یه‌ندرا. سه‌رۆکی پێشووی پاکستان که له له‌نده‌ن ده‌ژی، به به‌رده‌وامی نکۆڵی له‌وه کردووه که ده‌ستی له کوشتنی بێنه‌زیر به‌تۆدا هه‌بووبێت یان هه‌وڵی بۆ پاراستنی ژیانی نه‌دابێت.
دادپرسان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له دادگایه‌کی ڕاوالپه‌ندی ڕایانگه‌یاند که ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنه‌ی دراوه به کاربه‌ده‌ستانی به‌ڕیتانیا و خوازیارن وه‌ڵامێک وه‌ربگرن.
ئه‌و دادگایه چه‌ند جارێک فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنه‌که‌یان دووپات کردۆته‌وه.
شایانی باسه خاتو به‌تۆ له مانگی دوازده‌ی ساڵی 2007 دا له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی هه‌ڵبژاردن بۆ پارتییه‌که‌ی خۆی (پارتی گه‌لی پاکستان) له هه‌ڵبژاردنی نیشتیمانیدا کوژرا.