ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتانی ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار که گومان ده‌کرێت سه‌ر به تاڵیبان بن هێرشـیان کردۆته سه‌ر دوو مزگه‌وتی که‌مینه‌یه‌کی ئاینی له شـاری لاهوری باکوری خۆرهه‌ڵاتی وڵات و به لای که‌م 80 که‌سیان کوشـتووه و چه‌ندانیشـیان به بارمته گرتووه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی پـۆلیسی پاکسـتانی ده‌ڵێن به ماوه‌یه‌کی کورت دوای نوێژی هه‌ینی ئه‌مڕۆ چه‌کداران له دوو ناوچه‌ی جیاوازی شـاری لاهوردا به چه‌ک و هه‌نارۆک په‌لاماری مزگه‌وته‌کانیان داوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ده‌زگاکانی په‌خشی ته‌له‌فیزیۆنی فلیمی هێرشه‌کانی په‌خش ده‌کرد له‌و ده‌مه‌ی هێرشبه‌ران له‌سه‌ر مناره‌ی مزگه‌وتێـکه‌وه ده‌سـتڕێژیان له پـۆلیس ده‌کرد.
هاوکات گه‌واهیده‌ران له شـوێنی ڕوودانی هه‌ردوو هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن هێشـتا هه‌ر گوێمان له ده‌نگی ته‌قه‌ی نێوان پـۆلیس و چه‌کدارانه، ئه‌وه‌ی له نێو مزگه‌وته‌کاندا خۆیان حه‌شـار داوه. پـۆلیس ده‌ڵێت به لای که‌م هێرشبه‌رێـک کوژراوه.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه هه‌ردوو مزگه‌وتی په‌لامار دراو له لایه‌ن ئه‌ندامانی سه‌ر به تایفه‌ی ئه‌حمه‌دیـیه‌وه به‌کارده‌هێنرێن، ئه‌وانه‌ی له مێژه دووچاری فه‌رق و جودایی له پاکسـتاندا ده‌بن و هه‌روه‌ها ده‌بنه ئامانجی ناوبه‌ناوی هێرشی ئاینزایی.
ئه‌وی جێی ئاماژه‌یه پاکسـتان مه‌زهه‌بی ئه‌حمه‌دی به موسـڵمان دانانێت.