Accessibility links

پاکستان دەڵێت هێزە سەربازییەکان بەلانی کەم هەشت تێرۆریستیان کوشتووە و دەیانیشیان بریندار کردووە هاوکاتی ئەو هەوڵەی وەک دەڵێت تێرۆریستان داویانە بۆ هێرشکردنە سەر بنکەیەک لە نزیک سنوری ئەفغانستانەوە.

لە ڕاگەیاندنێکی لەشکریدا ئیسلام ئاباد دەڵێت ئەفسەرێک و سەربازێکی پاکستانی لەو شەڕەی ئەمڕۆ دووشەممەدا کوژراون و چوار سەربازیش بریندارن.

لەشکری پاکستان لۆمەی ئەم رووداوە دەخاتە ئەستۆی ئەو بۆشاییە ئاسایشییەی ئەفغانستان هەیەتی لە سنورەکانیدا.

ئیسلام ئاباد و کابوڵ وەک بارێکی باو بەردەوام یەکتر گوناهبار دەکەن بەوەی کاری پێویست ناکەن بۆ پاراستنی ناوچە سنورییەکانی نێوانیان و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوان.

پاکستان دەستیکردووە بە دروستکردنی دیواری سنوری بە درێژایی 2400 کیلۆمەتر لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەپێی ئەو نەخشەیەی فەرمانڕەوایانی ئەوسای بەریتانیا لە ساڵی 1896 دا دیارییان کردبوو.

کابوڵ بەردەوام نکوڵی کردووە لەوەی ئەو سنورە نەخشەڕێژکراوە وەک سنوری نێونەتەوەیی بناسێنێت.

XS
SM
MD
LG