به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی لاڕێگا به لای که‌م 2 سه‌ربازی پاکستانی کوژراو‌ن و 15 که‌سی تریش برینداربوون له ناوچه‌یه‌کی ئاڵۆز هاوسنوور له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان.
کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه میلیتانی نه‌ناسراو بۆمبه‌که‌یان ته‌قاندبووه‌وه له نزیک ماشێنێکی له‌شکر له هه‌رێمی وه‌زیرستانی باکور.
هیچ کۆمه‌ڵێک به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ. وه‌زیرستانی باکور ناوبانگه به‌وه‌ی بۆته په‌ناگه بۆ شه‌ڕکه‌رانی تالیبانی ئه‌فغانستان و پاکستان.
هێرشی بۆمبی لاڕێگا هی ئه‌مڕۆ به‌شێکه له زنجیره په‌لاماره‌کان له نزیک سنووری ئه‌فغانستان_پاکستان که بۆته مایه‌ی په‌ره‌پێدانی گرژی نێوان هه‌ردوو وڵاتان. دووشه‌ممه، کاربه‌ده‌ستانی پاکستان گوتیان به ده‌یان میلیتانی تالیبان له ئه‌فغانستانه‌وه چوبوونه ناو باکوری ڕۆژئاوای پاکستان و په‌لاماری بازگه‌یه‌کی له‌شکریان دابوو. له ئاکام سه‌ربازێک و 2 میلیتان کوژراو‌ن به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌کانی پاکستان میلیتانه‌کان ڕه‌پاڵی ناو ئه‌فغانستان بنێنه‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن له‌شکری پاکستان به به‌رده‌وامی تۆپبارانی گونده‌کانی ئه‌فغانستانیان له ناوچه دورهه‌ڵکه‌وتووه شاخاویه‌کان کردووه.
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزای ناڕه‌زایی خۆی ئاڕاسته‌ی ناتۆ و پاکستان کردووه ده‌ڵێت به‌م دواییانه زیاتر له 470 ڕۆکێتی پاکستان به‌ر ئه‌فغانستان که‌وتوون و له ئاکامدا ژماره‌یه‌کی زۆری مه‌ده‌نی کوژراو‌ن.
له هه‌مان ده‌م، له‌شکری پاکستان ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بێت له هێره‌شه ئاسمانی و زه‌مینیه‌کانی له ناوچه‌ی عه‌شیره‌ت نشینی خۆڕڕه‌م ئابد هاوسنووری ئه‌فغانستان بۆ پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌که له میلیتانان و کردنه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک که به‌شه‌کانی سه‌ر و خواروی ناوچه‌که پێکه‌وه گرێ ده‌دات