سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکسـتانی یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس ڕه‌تده‌کاته‌وه که حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانی به لاواز و بێ توانا له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێز گه‌یلانی شان به شـانی به‌ڕێز کارزایی بۆ ڕۆژنامه‌وانان ده‌دوا و گوتی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی که ده‌ڵێن ڕێبه‌ری ئه‌فغانی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاژانسه‌کانی جێبه‌جێکردنی یاساوه نیـیه و له‌وانه‌یه ته‌نها بیروبۆچوونی ئه‌فسه‌ری پله نزمی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بن و نابێت به ڕژد وه‌ربگیرێن. ئه‌وه‌شی گوت که نابێت متمانه به ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس بکرێت.
له هه‌مان کاتدا به‌ڕێز کارزایی داکۆکی له وه‌زیری دارایی عومه‌ر زهخیلوال کرد که له بروسـکهیهکدا سه‌رۆکی ئه‌فغانی به پـیاوێـکی بێ ده‌سه‌ڵات ناوده‌بات و گوتی ئه‌و گومانی له متمانه‌یی ئه‌و بروسکه‌یه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه زهخیلوال دووپاتی کرده‌وه که ئه‌و هه‌رگیز ئه‌و قسانه‌ی نه‌کردووه و باڵیۆزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کارڵ ئیکنبێری تۆمه‌تبارکرد که به هه‌ڵه قسه‌کانی ئه‌وه‌ی بڵاوکردۆته‌وه.
بروسکه‌کانی ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس ئاستی گه‌نده‌ڵی له نێو حکومه‌تی ئه‌فغانیدا به ئه‌وپه‌ڕی پـێناسه ده‌کات و هه‌روه‌ها تۆمه‌تبارکردنی تێدایه له‌وانه به‌رتیل و مامه‌ڵه‌ی نایاسایی و پاره و هه‌روه‌ها قازانجکردن ئه‌وه‌ی که له بارزگانی حه‌شیش ده‌چنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس له‌م هه‌فته‌یه‌دا به هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی بڵاوکردۆته‌وه و ڕه‌وشی دیپلۆماتی جیهانی هه‌ژاندووه.