سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزای و سه‌رۆک وه‌زیری پاکستان یوسف ڕه‌زا گیلانی کۆکن بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌کانیان زۆر بکه‌ن له پێناو گه‌یشتن به ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵیبان.
سه‌رۆک وه‌زیری پاکستان یوسف ڕه‌زا گیلانی له ئه‌فغانستانه بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزای و کاربه‌ده‌سته باڵاکانی ئه‌فغانستان.
له میانه‌ی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری پاش کۆبونه‌وه‌که‌یاندا به‌ڕێز کارزای گوتی پاکستان و ئه‌فغانستان کۆمسیۆنی ئاشتی هاوبه‌شیان نوێ کردووه‌ته‌وه بۆ به‌رزترین ئاستی حکومه‌ت. گوتیشی سه‌رۆک وه‌زیری پاکستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای له‌شکری موخابه‌راتی پاکستان ڕێبه‌رایه‌تی لایه‌نی پاکستان ده‌که‌ن. سه‌رۆک کارزای گوتی ئه‌فغانستانیش نوێ کردنه‌وه‌یه‌کی هاوشێوه ده‌کات.
ئه‌و کۆمسیۆنه کار له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ تاڵیباندا ده‌کات.
به‌ڕێز گه‌یلانی گوتی پاکستان پشتیوانی له پرۆسه‌ی ئاشتی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌فغانستان ده‌کات گوتیشی پێویسته کابول چوارچێوه‌ی ڕێنومایه‌کانی دانوساندنه‌کان دیاری بکات.
سه‌رۆک وه‌زیری پاکستان گوتیشی دانانی مه‌رج یان داخوازی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتبونه‌وه له‌م کاته‌دا گونجاو نییه.
شایانی باسه ئه‌م دانوساندنانه‌ی نێوان پاکستان و ئه‌فغانستان هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات‌دا ئاڵۆزی تێکه‌وتووه.