کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن میلیتانه‌کان له ئه‌فغانستانی دراوسێوه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خاڵێکی ئاسایشی له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و پێکدادانێکی کوشنده‌ی لێ که‌وتۆته‌وه.
ئه‌و هێرشه له دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ناوچه‌ی کاراکاری هه‌رێمی خێڵه‌کی ئوپهر دێر ڕوویدا.
کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشه‌که 15 میلیتان و 1 سه‌ربازی پاکسـتانی کوژراون.
ڕێبه‌رانی پاکستان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه کوشنده‌یه‌یان کرد که له لایه‌ن ئه‌و میلیتانانه‌ی له ئه‌فغانستانه‌وه سنووریان بۆ ناو پاکستان به‌زاندووه.
شایانی باسه ناوچه سنورییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته به شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ملیتانه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده و تاڵیبان داده‌نرێت.
ئاڵۆزی نێوان پاکستان و ئه‌فغانستان زیادی کردووه له‌و کاته‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی موخابه‌راتی ئه‌فغانستان سیخوڕه‌کانی له‌شکری پاکستانیان به کوشتنی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌فغانستان بورهانودین ڕه‌بانی تاوانبار کردووه.