وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتانی ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات ده‌سـتبه‌جێ ڕێـگه‌ی سه‌ره‌کی گواستنه‌وه‌ی که‌لوپه‌ل بۆ هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان واڵا ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش دوای 10 ڕۆژ له داخستنی خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سـنوری نێوان هه‌ردوو وڵات.
له نوێترین زنجیره‌ی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر ڕێـگه‌ی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌فغانسـتان چه‌کداران ئاگریان به‌رداوه‌ته 29 تانکه‌ری سـووته‌مه‌نی له هه‌رێمی باشوری خۆرئاوای پاکسـتان.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی پاکسـتانی ده‌ڵێن پـتر له 20 چه‌کدار له ده‌مێـکی زووی ئه‌مڕۆدا په‌لاماری تانکه‌ره‌کانی سـووته‌مه‌نیان دابوو له‌و ده‌مه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هوتێلێـک له‌سه‌ر جاده‌یه‌ک له پارێزگای بلوجستان تانکه‌ره‌کانی باری سـووته‌مه‌نیان هه‌ڵگرتبوو ڕاوه‌سـتابوون.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له‌و ده‌مه‌ی پاکسـتان ڕێـگه‌ی سه‌ره‌کی په‌ڕینه‌وه‌ی سنووری له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه داخسـتووه میلیشـیاکان له پاکستان هێرشیان کردۆته سه‌ر کاروانی سووته‌مه‌نی و باری که‌لوپه‌ل و پـێداویسـتی بۆ ناتۆ.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه چه‌کدارانی تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی ئه‌نجامدانی هه‌ندێـک له‌و په‌لامارانه‌یان خسـتۆته ئه‌سـتۆی خۆیان و حکومه‌تی پاکسـتانی خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سنووری تورخومی له هه‌رێمی خێڵه‌کی داخست، ئه‌مه‌ش له ئاکامی ئه‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌ره‌کانی ناتۆ موشه‌کبارانی بنکه‌یه‌کی له‌شـکری پاکسـتانیان کرد و 2 سه‌ربازی پاکسـتانیان کوشت.