سه‌رچاوه هه‌واڵگریـیه‌کانی پاکسـتان ده‌ڵێن به هێرشی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان گه‌وره میلیتانێـکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده کوژراوه.
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن به‌دار مه‌نسور ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له شارۆچکه‌ی میران شای ناوچه‌ی خێڵه‌کی باکوری وه‌زیرسـتان له ماڵێـکدا کوژراوه. هه‌واڵی کوشـتنه‌که‌ی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی تاڵیبانی پاکسـتانه‌وه پشـتڕاستکرایه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌دار مه‌نسور ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵێـک چه‌کداربووه له ناوچه‌که‌دا و په‌یوه‌ندی توندی به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بووه. ده‌شڵێن ده‌سـتی له ژماره‌یه‌ک هێرشـدا هه‌بووه له سه‌رانسه‌ری پاکسـتاندا.
هه‌روه‌ها چوار چه‌کداری دیکه له‌و هێرشه‌دا کوژراون.
چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر هێرشێـکی دیکه‌ی له‌و جۆره له‌و ناوچه‌یه‌دا کراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پاکسـتان شوێنی چه‌کدارانی تاڵیبانی پاکسـتان و ئه‌فغانسـتانیشه.