تاڵیبانی پاکسـتان به‌رپـرسیارێتی خۆی ڕاگه‌یاند له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه کرایه سه‌ر نزیکه‌ی 20 تانکه‌ر که سووته‌مه‌نیان بۆ هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان هه‌ڵگرتبوو.
پـۆلیس ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه له عه‌مبارێـکی ئیسلام ئاباد کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار ته‌قه‌یان له‌و تانکه‌رانه کردووه و پاشـان ئاگریان تێبه‌رداون و له ئه‌نجامدا 3 که‌س کوژراون.
گوته‌بێژێـکی تاڵیبانی پاکسـتان به په‌یامنێرانی گوتووه ئه‌م هێرشانه به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و ده‌مه‌ی کاروانی ڕه‌وانه‌کردنی پـێداویسـتیـیه‌کانی ناتۆ ڕاده‌وه‌ستێن. ئه‌م کۆمه‌ڵه چه‌کداره هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه‌یان له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه‌یه که به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان ده‌کرێنه سه‌ر خاکی پاکسـتان.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشێـکی دیکه کراوه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان له هه‌رێمی پلوچستانی باشوری پاکسـتان. کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن 2 چه‌کدار به‌سه‌ر ماتۆرێـکه‌وه ئاگریان به‌رداوه‌ته 2 ماشێـن که باریان بۆ هێزه‌کانی ناتۆ هه‌ڵگرتبوو، له‌م هێرشه‌شدا یه‌ک که‌س کوژراوه.
هاوکات وا بۆ چوار ڕۆژه له مه‌رزی تورخومی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان ئه‌و ماشێنانه‌ی باریان بۆ هێزه‌کانی ناتۆ هه‌ڵگرتووه ڕیزیان به‌سـتووه و ڕێـگه‌یان پـێنادرێت به‌ره‌و ئه‌فغانسـتان بپه‌ڕنه‌وه. ئه‌م مه‌رزه دوابه‌دوای هێرشێـکی ناتۆ داخرا که پاکسـتان ده‌ڵێت بووه مایه‌ی کوژرانی 3 سه‌ربازی له ناوچه‌ی کوڕه‌م.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه سـکرتێری گشـتی ناتۆ ئه‌ندرێس فۆگ ڕاسموسن له میانه‌ی وتووێژی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان شا مه‌حمود قوره‌یشی له برۆکسل مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به کوژرانی ئه‌و سه‌ربازانه. هه‌روه‌ها داوای له پاکسـتان کرد به زووترین کات مه‌رزی تورخوم بکاته‌وه.