ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ ده‌ڵێت ئه‌و خوازیاره پاکسـتان ڕای خۆی بگۆڕێت سه‌باره‌ت به بایکۆتکردنی کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به ئاینده‌ی ئه‌فغانسـتان ئه‌وه‌ی بڕیاره له شـاری بۆن سـازبکرێت.
خانم مێرکڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی حکومه‌ته‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی قایل بکات ئه‌و بڕیاره‌یان بگۆڕن که داویـیانه له به‌رامبه‌ر هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی ناتۆ ئه‌وانه‌ی بوونه مایه‌ی کوژرانی 24 سه‌ربازی پاکسـتانی له ناوچه‌یه‌کی سه‌رسـنووری نێوان پاکسـتان و ئه‌فغانسـتاندا.
بڕیاره‌که‌ی پاکسـتان بۆ بایکۆتکردنی ئه‌م کۆنفرانسه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه درا. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌فغانی داوایان له پاکسـتان کرد ئاماده‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه نێونه‌ته‌وه‌یـیه بێت که به مه‌به‌سـتی په‌ره‌پـێدانی سـتراتیژیـیه‌که بۆ سه‌قامگیرکردنی ئه‌فغانسـتانی دراوسێیه‌تی هاوکاتی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له چه‌ند سـاڵی داهاتوو له‌وێ ده‌کشرێنه‌وه.
گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا دوێنێ دووشه‌ممه گوتی پاکسـتان مافی خۆیه‌تی توڕه ببێت سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ناتۆ ئه‌وانه‌ی کرانه سه‌ر چه‌ند خاڵێـکی سـنووری پاکسـتان، به‌ڵام ڕه‌تیـکرده‌وه داوای لێبوردن بکات و ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی پـێویسته لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه بکرێت.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی ITV به‌ریتانی سه‌رۆکی سـتوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ژه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمپـسی گوتی ئیسلام ئاباد پاساوی هه‌یه توڕه ببێت چونکه ئه‌و چه‌کانه‌ی سه‌ربازه پاکسـتانیـیه‌کانی پێ کوژراون هی دۆستێـکی خۆیه‌تی.
ژه‌نه‌ڕاڵ دێمپـسی داوای له پاکسـتان کرد دان به‌خۆیدا بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چی ڕوویداوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان چه‌ند خاڵێـکی سه‌ربازی پاکسـتانی کرده ئامانج له ناوچه‌یه‌کی سه‌رسـنووری نێوان پارێزگای کوناری ئه‌فغانسـتان و هه‌رێمی خێڵه‌کی مۆهمه‌ندی پاکسـتاندا.