کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان و خاچی سوور ده‌ڵێن ئه‌و پـزیشکه بهریتانیـیهی چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن چه‌کدارانی گومانبارهوه ڕفێندرابوو ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له سه‌ره ڕێـگایه‌کی شـاری کوهیتا به سه‌ربڕاوی ته‌رمه‌که‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی خاچی سوور ده‌ڵێن خه‌لیل ڕاشد دیل ته‌مه‌ن 60 سـاڵ بۆ نزیکه‌ی سـاڵێـک به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ته‌ندروسـتی بوو له کوهیتا و له 5 ی مانگی یه‌کدا ڕفێندرا له‌و ده‌مه‌ی له‌سه‌ر کاره‌که‌ی به‌ره‌و ماڵه‌که‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی خاچی سوور سه‌رزه‌نشتی تاوانه‌که‌ی کرد و به کارێـکی دڕنده‌ی ناوبرد. هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ ئه‌ویش به کارێـکی قێزه‌وه‌ن و دڵ ڕه‌قانه‌ی ناوزه‌دکرد.
پـۆلیسی کوهیتا ڕایگه‌یاند نووسراوێـک له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌که‌دا دۆزراوه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌کراوه تاڵیبانی پاکسـتان به‌رپـرسیاره له کوشـتنه‌که. ده‌ڵێن بۆیه دکتۆره‌که‌یان کوشـتووه چونکه ئه‌و سه‌رانه‌یه‌ی داوایانکردبوو نه‌دراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه کوهیتا پایته‌ختی هه‌رێمی بلوچسـتانی پاکسـتانه که ده‌که‌وێته نزیک سـنووره‌کانی ئه‌فغانسـتانه‌وه.