ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستان ده‌ڵێن دادگا بڕیاری ده‌رکردووه ده‌ست به‌سه‌ر موڵک‌وماڵی سه‌رۆکی پێشوو په‌روێز موشه‌ڕه‌ف بگیرێت و هه‌روه‌ها حسابه بانکیـیه‌کانی له پاکستان سڕبکرێن. په‌رپرسان ده‌ڵێن دادگا ئه‌م بڕیاره‌ی له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ده‌رکرد.
به‌ڕێز موشه‌ڕه‌ف له‌وه‌تای ده‌ستی له کارکێشاوه‌ته‌وه له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی له ساڵی 2008 دا به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌کارلابردنی، به خواستی خۆی دوور له وڵات که‌وتووه‌ته‌وه و له نێوان دوبه‌ی و له‌نده‌ندا ده‌ژی.
له پاکستان داواکراوه به هۆی په‌یوه‌ندیه‌وه به ڕووداوی کوشتنی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو بێ‌نه‌زیر بۆتۆ له ساڵی 2007 دا.
بۆ چه‌ندین جار دادوه‌ری گشتی بڕیاری ده‌ستگیرکردنی به‌ڕێز موشه‌ڕه‌فی ده‌رکردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌ڵێن سه‌رکه‌ووتوو نه‌بووه له دابینکردنی ئاسایشی پێویست بۆ خاتوو بۆتۆ .
به‌ڕێز موشه‌ڕه‌ف ڕه‌تیکرده‌وه پیـلانی بۆ گوشتنی ڕکه‌به‌ره سیاسیـیه‌که‌ی خاتوو بێ‌نه‌زیر بۆتۆ کێشـابێت.