کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌ڵێن پیاوانی خێڵه‌کی دژ به تاڵیبان به‌لایه‌نی که‌م 7 ملیتانیان له باکوری ڕؤژئاوای وڵاته‌که نزیک له سنوری ئه‌فغانستان کوشتووه.
چه‌ند له پیاوانی خێڵه‌کیش له‌و شه‌ڕه گولله‌یه‌دا بریندار بوون که له ناوچه‌ی خوره‌م ڕوویدا.
هه‌ر له ڕۆژی شه‌ممه چه‌ند چه‌کدارێک به سواری مۆتۆر سایکل ده‌ستڕێژیان کرد و به‌لایه‌نی که‌م 5 کرێکاریان له جێگایه‌ک کوشت که بیناسازی مزگه‌وتێکی لێده‌کرا.
ئه‌و ڕووداوه له هه‌رێمی به‌لوچستان ڕوویدا، که ماوه‌یه‌که ڕووبه‌ڕووی ملیتانی ئیسلامی، یاخی بوونی خۆجێی و توندوتیژی ئاینزایی له نێوان زۆرینه‌ی سوننه‌کان و که‌مینه‌ی شیعه‌کان بووه‌ته‌وه.