کاربه‌ده‌سـتانی ده‌زگای موخابه‌راتی پاکسـتان ده‌ڵێن له به‌رئه‌نجامی هێرشێـکی موشه‌کی به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له ناوچه‌کانی عه‌شره‌ته‌کان له‌سه‌ر سـنووری ئه‌فغانسـتان به لانی که‌م 6 که‌س کوژراون.
هێرشه‌که له ده‌می شه‌ودا کراوه‌ته سه‌ر گوندێـکی نزیـک میرانشا که شـاری سه‌ره‌کی هه‌رێمی وه‌زیرسـتانی باکوره.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشه‌که ماڵی دانیشـتوویه‌کی ناوچه‌که‌ی کردبووه ئامانج و به لانی که‌م 5 ژن و 2 منداڵیش له‌و هێرشه‌دا برینداربوون.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاسـتی هێرشـه‌کانی به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان زیادکردووه بۆ لێـدانی حه‌شـارگه‌کانی ئه‌لقاعیده و تاڵیبانه‌کان له‌سه‌ر ناوچه سـنووریـیه‌کانی ئه‌فغانسـتان.
حکومه‌تی پاکسـتان دژی ئه‌و هێرشـانه‌یه و ده‌ڵێت ئه‌و هێرشـانه پـێشـێلکاریـیه‌که بۆ سه‌ره‌وه‌ری وڵاته‌که‌ی و هه‌روه‌هاش هه‌سـتی دژه ئه‌مه‌ریکا له پاکسـتاندا دروست ده‌کات.