سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکسـتان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به سـزاکانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئێران نهبهسـتراوهتهوه، به‌وه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات پاکستان هه‌نگاو به‌ره‌و پـێشه‌وه ده‌نێت له پـرۆژهیهکدا بۆ هاورده‌کردنی گازی سـروشـتی له ئێران.
به‌ڕێز یوسف گه‌یلانی پاشـگه‌ز بووه‌وه له‌و لێـدوانه‌ی که چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر دابووی و تیایدا گوتبووی پاکسـتان پابه‌ندی هه‌ر سزایه‌ک ده‌بێت واشـنتن بیسهپـێنێته سه‌ر ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
ڕۆژی سێشه‌ممه له ئیسلام ئاباد سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکسـتان گوتی حکومه‌ته‌که‌ی ته‌نها ئه‌و سـزایانه له‌به‌ر چاو ده‌گرێت که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌پـێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی دهیسهپـێنێت.
ئه‌م لێـدوانه‌ی یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی پاش ئه‌وه دێت که ڕیچارد هۆڵبرۆک نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ پاکسـتان و ئه‌فغانسـتان ئاگاهی به پاکسـتان دا زۆر پابه‌ندی ئه‌و پـرۆژه‌یه نه‌بێت که به به‌های 7.5 ملیار دۆلاره و بۆ ڕاکێشـانی لووله‌یه‌کی گازه له بیره گازیـیهکانی پارسی باشور بۆ ناوچه‌کانی بلوچسـتان و سند.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هۆڵبرۆک له میانه‌ی سه‌ردانێـکیدا بۆ ئیسلام ئاباد گوتی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌ڵه سـزایه‌کی نوێ له دژی ئێران ده‌رده‌کات که ڕه‌نگه کار له‌م پـرۆژه‌یه بکات.