ده‌سه‌ڵاتدارێـکی پاکسـتانی ده‌ڵێت مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو بهسـتهیهک که مادده‌ی کوشـنده‌ی ئهنثراکسی تێدا بووه بۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی پـۆستکرابوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوته‌بێژی به‌ڕێز گه‌یلانی ڕایگه‌یاند له پاش گه‌یشـتنی بهسـتهکه له مانگی ده‌ی سـاڵی 2011 و له پاش لێـکۆڵینه‌وه له تاقیگه‌دا ده‌رکه‌وتووه که مادده‌ی ئهنثراکسی تێدابووه.
بهسـتهکه له شـارۆچکه‌ی جهمشـوری هه‌رێمی سندی باشوری پاکسـتان نێردرابوو، به‌ڵام هیچ زیانێـکی لێـنهکهوتبووهوه.
پـۆلیسی پاکسـتان خه‌ریکی لێـکۆڵینهوهن و سه‌ره‌تا گوتبوویان که بهسـتهکه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر نێردرابوو.
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان هه‌تا ئێسـتا هیچ لێـدوانێـکیان نه‌داوه و هیچ لایهنێـکیشـیان تۆمه‌تبار نه‌کردووه. میلیتانه ئیسلامیـیه‌کان به‌م جۆره کرده‌وانه نه‌ناسراون.