به‌رپـرسـانی پاکسـتانی ده‌ڵێن سه‌رۆک ئاسف عه‌لی زه‌رداری له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ناتۆ له شیکاگۆ ئاماده ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی کابینه‌ی حکومه‌ت له دوا سـاتدا بانگهێشـتیان کرد بۆ وتووێژ سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئه‌فغانسـتان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان له ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند به‌ڕێز زه‌رداری بانگهێشته‌که‌ی ناتۆی قبوڵ کردووه و کابینه‌که‌ش بڕیاره‌که‌یان په‌سه‌ندکرد. بڕیاره زه‌رداری له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه لوتکه‌یـیه‌که له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاتاندا کۆبـبێته‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه حنه ڕه‌بانی خار و بریکاری وه‌زیر جه‌لیل عه‌باس گه‌یلانی له سه‌ردانه‌که‌دا هاوه‌ڵی ده‌بن.
جێی گوتنه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سکرتێری گشـتی ناتۆ ئه‌ندرێس فۆ ڕاسموسن بانگهێشـتی سه‌رۆک زه‌رداری کرد بۆ کۆبوونه‌وه لوتکه‌یـیه‌که دوای ئه‌وه‌ی پاکسـتان پـێشـنیاری کرد که به‌م زووانه ڕێـگه‌ی هاتووچۆی زه‌مینی که‌ره‌سـته‌کانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و ئه‌فغانسـتان بکاته‌وه.
ئیسلام ئاباد ماوه‌ی شه‌ش مانگه ڕێگه‌ی له به‌رده‌م هاتوچۆی که‌ره‌سـته‌کانی ناتۆی داخستبوو بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وانه‌ی به هه‌ڵه 24 سه‌ربازی پاکسـتانی له نزیک سـنووری ئه‌فغانستانه‌وه کوشت.
له ئێسـتادا هه‌ردوولا کارده‌که‌ن له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌کردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک بۆ کۆتایی هێنان به‌و به‌ربه‌سته به‌ر له‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ناتۆ له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ده‌سـتپـێبکات.