سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی ده‌ڵێت زۆر پـێـده‌چێت وڵاته‌که‌ی بۆ چه‌ندان هه‌فته‌ی دیکه درێژه بده‌ن به به‌ربه‌سـتی کاروانه‌کانی هاوبه‌ندی ناتۆ بۆ ناو ئه‌فغانسـتان.
له میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی BBC ، به‌ڕێز گه‌یلانی داخسـتنی ئاسـمانی پاکسـتانی له ڕووی ئه‌مه‌ریکاوه به دور نه‌زانی.
له پاش هێرشی ئاسـمانی ناتۆ له 26 ی مانگی یازده‌ی ڕابردوودا که له ئاکامدا 24 سه‌ربازی پاکسـتانی کوژران، هێڵه‌کانی گواستنه‌وه‌ی ناتۆ له ناو پاکسـتاندا داخران.
سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکسـتان ڕایگه‌یاند بۆشایی متمانه له نێوان ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتاندا هه‌یه و گوتیشی پـێویسته هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌ندیـیه‌کان باش‌بکه‌ن و متمانه‌ی زیاتر به یه‌ک بکه‌ن.
هاوکات به‌ڕێز گه‌یلانی نکوڵی له‌وه کرد که حکومه‌ته‌که‌ی خه‌ریکی وتووێژ بن له‌گه‌ڵ تاڵیبانی ناو پاکسـتاندا، به‌ڵام گوتی هه‌ر که‌سێـک توندوتیژی سه‌رزه‌نشت بکات، ئه‌وا مایه‌ی په‌سه‌ندی ئێمه‌یه.
له لایه‌کی دیکه وه‌زیری ناوخۆی پاکسـتان ڕه‌حمان مه‌لیـک ڕایگه‌یاند له‌وانه‌یه حکومه‌تی پاکسـتان تاووتوێی سـازدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ میلیتانه‌کاندا بکه‌ن و گوتیشی ئه‌وان بنکه‌کانیان له شـاخه‌کان چۆڵ ده‌که‌ن و توندوتیژی سه‌رزه‌نشت ده‌که‌ن و چه‌که‌کانیان داده‌نێن به گوێره‌ی نه‌ریتی هۆزه‌کان. ناوبراو گوتیشی له‌شـکری پاکسـتان به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه‌کانیان لاوازکردووه و ئیسلام ئابادیش به‌رده‌وامه له هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژ به میلیتانه‌کان.