ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستانی ته‌رمی 10 سه‌ربازیان وه‌رگرته‌وه له ئاڵۆگۆڕێکدا له‌گه‌ڵ تاڵیباندا دوا به‌دوای شه‌ڕوپـێکدادان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی میلیشیاکاندا دوو هه‌فته‌ی له‌مه‌وبه‌ر له باکوری خۆرئاوای وڵاته‌که‌دا.
به‌رپرسان له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاند سه‌ربازه‌کان له‌وه‌تای هێرشی تاڵیبان بۆ سه‌ر بنکه‌که‌یان له 21 ی مانگی دوازده‌دا دیارنه‌مابوون، به‌ڵام له ڕێی دانوستاندنه‌کان هه‌ردوو لایان کوژراوه‌کانیان ئاڵۆگۆڕکرد که ئه‌ویش 10 سه‌رباز و 10 میلیشیابوون.
ئه‌و ئاڵۆگۆڕکردنه هات دوا به‌دوای چه‌ند ڕۆژێك پاش ئه‌وه‌ی پاکستان پرسه‌ی بۆ 15 سه‌ربازانی سازکرد ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن تاڵیبان ڕفێندرابوون و کوژرابوون له باکوری خۆرئاوای وڵاته‌که‌دا.
گوته‌بێژی ئه‌و کۆمه‌ڵه میلیشیا ئیسلامیـیهیه گوتی سه‌ربازه کان له 22 مانگی دوازده‌دا له ناوچه‌ی ته‌نک له هه‌رێمی خه‌یبه‌ر په‌ختونخوا ڕفێندرابوون له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵمه‌ته‌کانی له‌شکری له دژ میلیشیاکان له نزیک سنووری ئه‌فغانستانه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی ته‌رمی 15 سه‌ربازیان له هه‌فته‌ی ڕابردوودا دۆزیبووه ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵی میلیشیاکان له هه‌رێمی وه‌زیرستانی باکور گولـله‌باران کرابوون.
گوتیشیان ته‌رمه‌کان نیشانه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دانیشیان پێوه‌بوو.