کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن هێرشی ملیتانه گومانباره‌کان چه‌ندین فارغۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری له چوار شوێنی جیاوازی هه‌رێمی سندی باشوری وڵاته‌که ته‌قاندۆته‌وه. له ئاکامدا هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاره‌که ڕاوه‌ستاو به‌لایه‌نی که‌م دوو که‌س بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایانگه‌یاند ئه‌و ته‌قینه‌وانه له شاره‌کانی کراچی ، حه‌یده‌رئاباد، نه‌وابشاه و مهراپوور ڕوویاندا.
کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌شڵێن ته‌قینه‌وه‌کان یه‌ک له‌دوای یه‌ک بوون و به‌وه ده‌چێت که ڕێکخرابن و په‌یوه‌ندییان پێکه‌وه هه‌بێت.