ئه‌ندامانی کورد له په‌رله‌مانی عێراقدا که‌وتونه‌ته واژۆ کۆکردنه‌وه بۆ فشار خستنه سه‌ر حکومه‌تی عێراق تا بۆردومانکردنی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ئێران و تورکیاوه ڕابگیرێت.
عوزێر حافز نه‌زیر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه باڵیۆزی ئێران بۆ عێراق له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی ئه‌و بۆردومانکردنانه به ئاگاداری هه‌رێمن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، عوزێر حافز نه‌زیر ده‌شڵێت بڕیاره لیژنه پێکبهێنرێت بۆ تاووتوێکردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و ئه‌و لیژنانه‌ش سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بکه‌ن که له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆردومانکردندان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:10 خوله‌که.