لیستی ئه‌لعێراقیه بڕیاری دا کۆتایی به بایکۆتکردنی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق بێنێت که له ناوه‌ڕاستی مانگی 12 ه‌وه ده‌ستی پێ‌کردبوو.
عوزێر حافز، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت ده‌شێت گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقیه په‌یوه‌ندی به گفت و گۆکانی ناو په‌رله‌مانه‌وه هه‌بێت له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵاته‌که.
به‌ڕێز حافز ده‌شڵێت به‌شداریکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقیه به‌و مانایه نییه کێشه سیاسیه‌کانی عێراق چاره‌سه‌رکراون.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌م ڕه‌وشه‌ی عێراقدا ده‌رفه‌ت چه‌ندێک ماوه بۆ جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنی هه‌ولێر ، عوزێر حافز ده‌ڵێت ده‌رفه‌ت ماوه به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه که پێده‌چێت ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌خوازێت ئه‌و ڕێکه‌وتنه جێبه‌جێبکات و ئه‌گه‌ریش ده‌وڵه‌تی یاسا کار به‌و ڕێکه‌وتنه بکات، ئه‌وا پێویست به کردنی کۆنگره نیشتیمانیه عێراقیه‌که‌ش ناکات که هه‌وڵی بۆ ده‌درێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 9:11 خوله‌که.