Accessibility links

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ١١٧ کۆچبەر لە دەریای مدیترانەدا خنکاون


پارەکە دەوری ٢،٢٩٧ پەناخواز لە دەریای مەدیترانەدا خنکان

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێس پاپ فڕانسیس سەبارەت بە مەرگی ١٧٠ کۆچبەر پەژارەی خۆی دەردەبڕێت ئەوانەی لە ئەم ڕۆژانەی دوایی لە دەریای مەدیترانەدا خنکان.

ئاژانسی پەناخوازانی یو ئێن گوتوویەتی ١١٧ کۆچبەر یان مردوون یان بێ سەر و شوێنن دوای ئەوەی قایقی قاچاخچیەک لە ١٨ی مانگی ١ دا نوقمی دەریا بوو، و ٥٣ کۆچبەر ی دیکەش لە قایقیکی دیکە لە ڕۆژئاوای مەدیترانە چەند ڕۆژ پێشتر گیانیان لەدەست دا.

لە لێدوانەکانی یەکشەمە لە گۆڕەپانی سنت پێترس، فرانسیس گوتی ئەوانەی خنکان "بە هیوای ژیانێکی باشتر بوون و ڕەنگە قوربانیانی قاچاخی کردن بە مرۆڤ بوون."

پاپ هەروەها گوتی: "وەرن با بۆ ئەو قوربانیانە بپاڕێینەوە و هەم بۆ ئەو کەسانەش کە بەرپرسیارن کە چی ڕوویدا."

ڕۆژنامەی ئیندپێندێنت چاپی بەریتانیا دەڵیت ئەمانە هەرە کارەساتی ئەم دواییانە لە ناوەندی مەدیترانەن. لە ساڵی ٢٠١٨ دا، لە هەر ١٨ پەناخواز یەک لە ئەوان یان مردن یان لە سەفەر بۆ ئەوروپادا بێ سەر و شوێن چوون.

ئاژانسی پەناخوازی یوئێن گوتی کە ئەگەرچی کەسانی کەمتر سەفەر دەکەن، بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستدەدەن زۆر چوەتە سەر.

XS
SM
MD
LG