Accessibility links

پوتن: ڕوسیا لە ئێستادا پلانی کشانەوەی لە سوریادا نیە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی وڵاتەکەی لە ئێستادا پلانی کشانەوەی نیە لە سوریادا و ئاماژەشی بەوەدا سوپای ڕوسیا لەوێ دەمێنێتەوە چونکە لە بەرژەوەندی ڕوسیادایە.

پوتن وتی " لە ئێستادا پلان دانانێین بۆ کشانەوەی ئەم هێزە سەربازییە."

وتیشی " ئێمە دامەزراوەی سەربازیی هەمیشەیی لەوێ دانانێین و ئەگەر پێویست بکات دەتوانین زۆر بەخێرایی هێزەکانمان بکشێنینەوە بەبێ زیانی ماددی."

پوتن بەردەوام بوو لە لێدوانەکانی و وتی " بەڵام لە ئێستادا ئێمە پێویستمانە لەوێ بین، ئەو هێزە کۆمەڵێک ئەرکی گرنگ ئەنجام دەدات لەوانەش دابینکردنی ئاسایش بۆ ڕوسیا لە ناوچەکەدا و پشتیوانیکردن لە بەرژەوەندییەکانمان لە بواری داراییدا."

جێی ئاماژەیە لە مانگی نۆی ساڵی 2015 دا ڕوسیا دەستی کرد بە هێرشە ئاسمانییەکانی لە سوریادا، ئەمەش لە گەورەترین دەستوەردانیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها بووە گەرمبوونەوەی شەڕەکە لە بەرژەوەندی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد.

لە مانگی یەکدا ڤلادیمێر پوتن سەردانی سوریای کرد و تەواوکردنی ئەرکی ڕوسیای لە سوریا ڕاگەیاند و فەرمانی دەرکرد بە کشانەوەی بەشێکی گەورەی هێزەکانی لە سوریادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG